Screenshots
About C4kurd
ئەپی سی فۆر کورد درێژکراوەی خزمەتەکانی سی فۆر کوردە کە سەرەتا بە وێب سایت و یانەی کوردستان و گۆڤاری سی فۆر کورد.
ئێمە دەمانەوێت لە ١٦ ھەمین ساڵیادی تۆمارکردنی دۆمەینی سی فۆر کورد کە لە ٣٠-٣-٢٠٠٥ تۆمارکرا، بە شێوازی ئەپی مۆبایل بێینەوە خزمەتی ئێوەو بە ھەمان شێوەی جاران لەم کەناڵەوە خزمەت بە کورد زمانانی خۆمان بکەین.
ئەمە ھەنگاوێکی سەرەتایە و بە چاوەروانی ھەنگاوی زیاتر و باشتر بن. ئێمە لەو باوەڕەداین، کە زیاتر لە رێگای ئەپێکی تایبەت بە تەکنەلۆجیا دەتوانین خزمەت بکەین و زوو تر بگەینە ھەمووتان، بۆیە لە جیاتی بوژاندنەوەی وێب سایت، ئەپی سی فۆر کورد بە تایبەتمەندی پێشکەوتوو دێتە خزمەتتان.
لەم ئەپە ھەوڵ دەدەین ھەواڵی تازەی تەکنەلۆجیا، فێرکاری ڤیدیۆیی، ناساندنی بەرنامەی بەسود و گەیاندنی تازەترین زانیاری بە ئێوە کاری سەرەکیمان بێت.
تکایە پشتیوانمان بن بۆ بەرەو پێشخستنی و وەکو ھەمیشە سی فۆر کورد ھی ھەموانەو بە ھەموانەوە جوانە.
لەم ئەمە وەکو ھەنگاوی سەرەتا، ئێمە چەند پۆلێنێکمان داناوە بۆ بابەتە زۆر گرنگەگانی رۆژانەی بەکارھێنەری تەکنەلۆجیاو کۆکردنەوەی ھەموو فێرکاریە ڤیدیۆکانی کەناڵی یوتیوبی سی فۆر کورد لێرە تاکو بە ئاسانتر پێی بگەن.
لە داھاتوو ئەپدەیت و گۆرانکاری زۆرتر بەرچاو دەکەوێت، لەگەڵمان بن.
User Reviews
0 out of 5
0 Total Reviews
Additional Information
Version
1.1.3
Updated
Sep 11, 2022
Developer
Category
Google Play ID
Available on
Write a review